بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەق نیووز، هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی کۆتلەی فەتحی عێراق، ئەمریکای بە بەرپرسی پێشلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران زانی و وتی: لایەنی ئەمریکی جارێکی تر هەیمەنەی خۆی بەسەر هەرێمی ئاسمانی عێراق و پێداگریی لەو بوارە لە دژی بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەل و سەروەریەکەی سەلماند.
وتیشی: ئەم بابەتە زیاتر لە هەر کاتێکی تر زەروورەتی کۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقی ورووژاندۆتەوە.
Your Comment